
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی مەرکەزی لە ڕوی کارگێڕییەوە سەربە (وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی – بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی) ە ، سەرچاوەی ئەم کتێبخانەیە کتێبخانەی بابانییەکانە لە قەلاچوالان کە لە کاتی دروستکردنی شاری سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی و دواتر وەک کتێبخانەیەک ڕێکخراوەتەوە و زانای ناوداری کورد شێخ معروفی نۆدێ کە لەو کاتەدا مودەڕیسی مەدرەسەی ئاینی قەلاچوالان بووە، بوە بە ئەمینداری کتیبخانە و لەپاش خۆی کاک احمدی شێخ ی کوڕی ئەمینداری کتێبخانەی گرتوەتە ئەستۆ ، تا لە ساڵی ١٩٧٨ کراوە بە بەڕێوەبەرایەتیەک و تا ئەمڕۆ دەست بەدەست پارێزراوە .وە ئێستا وەك کتێبخانەیەکی ناوازە لە خزمەت خوێنەران و لێکۆلەران و دۆستانی کتێب و زانستتدایە . تاکە کتێبخانەیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان کە زۆرترین زانست و زانیاری زاناکانی کورد و ولاتان لە خۆ دەگرێت وە تاکە کتێبخانەیە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە کە خاوەنی ئەرشیفێکی دەولەمەند لە رۆژنامەو گۆڤار لە خۆ دەگرێت کە بە باشترین و جوانترین شێوە پارێزراوە و کارمەندەکانی ئەم بەرێوە بەرایەتیە بە دلسۆزی و بێ ماندوو بون خزمەتی راستەقینە پێشکەش بەم سەروەتە گەورەیەی گەلەکەمان دەکەن

دیدگای ئێمە لە کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی مەرکەزی شانبەشانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دابینکردنی سەرچاوە بۆ هاندانی داهێنان و ئاسانکاری بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوەی زانستی لەناو کۆمەڵگاکەماندا. کتێبخانەی ناوەندێکی زانستی و مێژویی و فەرهەنگی و کلتوری یە و سامانێکی نەتەوەی گرنگە بۆ نەوەکانی ئێستا و داههاتوومان .

١- بنکەیەکی زانیاری ئۆنلاین بۆ تەواوی سەرچاوەکانی کتێبخانە دروست بکەین بۆ دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی کتێبخانە بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان و بەردەوام. ٢. دامەزراندنی ستافێکی هاوبەش و داهێنەر و ئەرێنی کە سەرنجی لەسەر بەرژەوەندی و پێداویستییەکانی بەکارهێنەرانی کتێبخانە بێت. ٣. پاراستنی سەرچاوەکانی کتێبخانە لە لەناوچون و تازەکردنەوە و زیندوڕاگرتنیان بۆ هەمیشە . ٤- ئەنجامدانی چالاکی زانستی و مەعریفیە کان و رەخساندنی هەلی درەوشانەوە و داهێنان بۆ چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا .

0
053-3236356
ktebkhane.awqaf@gmail.com

سلێمانی - شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - بەرامبەر چاڤیلاند - کۆمەڵگای ئەوقاف