ڕێکخستنی کاروباری ئیداری و سەرپەرشتیکردن و ڕێنمایکردنی کارمەندان لە ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەیان لە کارە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەری کتێبخانەیە . شانبە شانی کارە ئیدارییەکەی، بەڕێوەبەری کتێبخانە کاردەکات بۆ پێشخستنی کتێبخانە و دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانە و ناوەندە ناوخۆیی و جیهانییەکان . خاتوو (کوثر محمد امین قادر) لە ئێستادا بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی مەرکەزییە و لە دەستبەکاربونیەوە جێدەستی لە پێشخستنی کتێبخانەدا دیارە .