وەك نەریتێك کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی لەپای ئەو خزمەت زۆرو ماندووبوونەی چەند ساڵەیان رێز لەفەرمانبەرە خانەنشین بووەكانی دەگرێت. ئەمڕۆ خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە خاتوو مەعبوب فەرمانبەری خانەنشین بوو کە چەندین ساڵە لە کتێبخانە خزمەت دەكات. لەوتەیەكی كورتدا بەڕێوەبەری کتێبخانە سوپاسی ئەو خزمەت زۆرەی فەرمانبەری خانەنشین بووی كرد هیوای تەمەن درێژی و لەشساغی بۆ خواست.