کتێبخانەیەک مێژووی شار دەگێڕێتەوە بەشداریکردنی کتێبخانەی ئەوقاف لە چالاکیەکانی یادی بنیاتنانی سلێمانی بەچاودێری و ئاگاداری بەرێز هاوژین رؤوف بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی و بەسەرپەرشتی خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانە. کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی ناسراو بە کتێبخانەی دایک، یەکێکە لەو ناوەندانەی کە ماوەی ٢٣٩ ساڵە پرشنگی درەوشانەوەی کتێب و کارو چالاکییەکانی ئەم شارەی ڕووناک کردۆتەوە. مێژووی بنیاتنانی کتێبخانەکە ئاوێتەی بنیاتنانی شاری سلێمانییە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە مێژووی دروستبوونی ئەم شارە هەر لەسەرەتاوە لەسەر بنچینەیەكی رۆشنبیری و ئەدەبی بنیاتنراوە و هەر بەشاریی لەدایكبوە، هەر لەو رۆژگارەدا منەوەرانی کوردو سلێمانی لەخەونی دامەزراندنی کتێبخانەیەکی پڕ لەسەرچاوە و زانیندا بوون. ئەم كتێبخانە چالاک و ناوەڕۆك دەوڵەمەندە بەدەستنووس و کتێب و گۆڤار و رۆژنامە، درێژەپێدەری ئەو رەوتە رۆشنبیری و ئەدەبییە كە لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم شارەوە دەستیپێكردوە.