لەپای هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی رۆشنبیری و راگەیاندن لە وڵات دا و هەوڵە پربایەخ و بەشدارییەکانی، ناوەندی راگەیاندن و رۆشنبیری عێراقی بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی بەخشییە خاتوو کەوسەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی. ئەو بڕوانامەیەش لەلایەن وەفدێکی ناوەندی راگەیاندن و رۆشنبیری عێراقی لقی سلێمانی بەسەرۆکایەتی ماجد سەعید بەرێوەبەری گشتی ناوەندەکە و موئەیەد شێخلی بەرێوەبەری راگەیاندنی ناوەندەکە و خەمیس حەیانی راوێژکاری رۆشنبیری و سائیرە ئەکرەم بەرێوەبەری گشتی ناوەندەکە لە سلێمانی و ئاشی سەلاحەدین بەرێوەبەری کارگێڕی لقی سلێمانی و مامۆستا مەهدی رێکخەری گشتیەوە بەخشرا بە خاتوو کەوسەر.