هەواڵ و چالاکی
...

رێزلێنان و سوپاسنامە پێشکەشی گشت فەرمانبەرانی کتێبخانە کرا

ئەمڕۆ، بەئامادەبوونی بەرێز هاوژین رؤوف بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی، لەڕێورەسمێکی شایستەدا لە هۆڵی گۆڤار و رۆژنامەکانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، رێزلێنان و سوپاسنامە پێشکەشی گشت فەرمانبەرانی کتێبخانە کرا. لە وتەیەکیدا، بەرێز هاوژین رؤوف بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی، باسی لە بایەخی کتێب و نووسین و کتێبخانە کرد و ستایشی خزمەتی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی هۆبەکان و گشت فەرمانبەرانی کرد لەپای ئەو خزمەتەی پێشكەشی دەکەن. دواتریش، خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانە لەگەڵ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ پاڵپشتی بەردەوامی بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروبارەکانی کتێبخانە، ئاماژەی بەرۆڵ و خزمەتی فەرمانبەران کرد، هاوکات هانیدان تاوەکو وەک یەک تیم بۆ داهاتووش بەردەوام بن بۆ تەواوکردنی ئەو پلانانەی دایانڕشتوە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کتێبخانە. له‌ كۆتاییشدا فەرمانبەرانی کتێبخانە زۆر سوپاسی بەرێزان بەرێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری کتێبخانەیان كرد بۆ ئه‌و رێزلێنانە‌ پڕ وه‌فاو بەرزنرخاندنەی خزمەتەکانیان‌، راشیانگەیاند، بەڵێن دەدەین بەردەوام دەبین لە پاراستنی دەستنووس و کتێب و سەرچاوەکانی کتێبخانە و خزمەتکردنی سەردانیکەران لە ئایندەشدا.