هەواڵ و چالاکی
...

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی; میوانداریی بەڕێوەبەری كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی كرد.

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی; ڕۆژی ٤ شەممە ڕێکەوتی 22/11/2023 كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا; بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەن. لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا میوانداریی بەڕێوەبەری كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی كرا، بۆ ناساندنی كتێبخانەكەی بە ئەندامانی ئەنجومەنیی شارەوانیی. ئەم كتێبخانەیە پاشماوەی كتێبخانەی بابانەو نزیكەی (٣٨٠٠) دەستنوسی ناوازەی تێدا هەڵگیراوە، كە تەمەنیان نزیكەی (١٠٠) ساڵە، هەروەها یەكەم ئەرشیفی گەورەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، وە نزیكەی (٣٠) هەزار كتێب و گۆڤارو ڕۆژنامەی تێدایە. یەكێكە لەو كتێبخانانەی كە پێویستە وەكو ناوەندێكی زانستیی و كەلەپوریی و فەرهەنگیی و گەشتیاریی ئاینیی بپارێزرێت و فراوانبكرێت و خزمەت بكرێت. ئەنجومەنی شارەوانیی پاڵپشتیی تەواویان دەربڕی بۆ ئەم. كتێبخانەیەو ئاماژەیاندا بەوەی كە پێویستە لە بینایەكی نوێ و هاوچەرخی بۆ بنیادبنرێت بكرێت، بە ناوەندێكی گەشتیاریی ئایینی و بە هاووڵاتیان و گەشتیاران بناسێنرێت.