هەواڵ و چالاکی
...

کتێبی (بازیان مێژوو و گەشەسەندنی) پێشکەشی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی کرا

🔹ئیسماعیل محمود خدر لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕی و خۆیەتی بەڕێوەبەرایەتیمان بەنوێنەرایەتی بەڕێوەبەری کتێبخانە پێشوازیکرد لە نوسەران و ئامادەکارانی کتێبی(بازیان مێژوو و گەشەسەندنی) بەرێزان(یاسین ئەحمەد و کاروان محەمەد). 🔹لەدیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆکی بەرهەمەکەیانەوە کرا و لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕی و خۆیەتی کتێبخانە؛ ستایشی هەوڵ و ماندوبونەکەیانی کرد بۆ نووسین و ئامادەکردنی کتێبەکە و بەسەرچاوەیەکی گرنگی ناوبرد. 🔹لای خۆیانەوە، کاروان محەمەد و یاسین ئەحمەد سوپاسی پێشوازی و بایەخپێدانی بەڕێوەبەرایەتیان کرد بۆ بەرهەمەکەیان و ئاماژەیان بەوەدا کە مەبەستیان بوە کتێبەکەیان پێشکەشی یەکێک لە بەناوبانگترین و پێشەنگترین کتێبخانە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بکەن، تاوەکو لەوێوە بەردەست بێت بۆ لێکۆڵەر و توێژەر و خوێنەران و خوێندکاران کە سەردانی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دەکەن.