هەواڵ و چالاکی
...

کتێبخانەی ئەوقاف مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ زانا و مامۆستای ئاینی (نوری فارس حەمەخان) ڕێکدەخات

لە مەراسیمێکی شایستە و بە ئامادەبونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ و نوسەران و خوێنەران و بنەماڵەی بەڕێز مامۆستا نوری فارس حەمەخان ، کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی ڕێزلێنانی بۆ مامۆستای ناوبراو رێکخست . سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان خاتوو کەوسەر محمد بەڕێوەبەری کتێبخانە وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکرد ، بەڕێز هاوژین ڕئوف بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری مامۆستایانی ئاینی کرد و ڕۆڵ و کاریگەرییانی بەرز نرخاند . لە کۆتایدا بەڕێز مامۆستا نوری فارس حەمەخان سوپاسی کتێبخانەی ئەوقای کرد و مەراسیمەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ ناساند بە ئاڕاستەی ڕێزگرتن لە نوسەران و زانایانی میلەتەکەمان .