هەواڵ و چالاکی
...

بەڕێوەبەری کتێبخانە لەبارەی پلانی ئەمساڵەوە بەرچاوڕوونیدا بە فەرمانبەران

خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی بەبۆنەی ساڵی نوێ و پێدانی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی پلانی نوێی کارکردن لەگەڵ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کۆبۆوە. لەکۆبونەوەکەدا، دوای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵی نوێ و ستایشکردنی خزمەتیان لەساڵی ٢٠٢٣دا، باسی لە پوختەیەک لەو چالاکی و پلانانەکرد کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کاری لەسەر دەکەن و داوایکرد وەک پێشووتر بە یەک تیم کار بکرێت بۆ سەرخستنی پلانەکان لەپێناو خزمەتی زیاتر و پێشخستنی کتێبخانە. دواتریش، گفتوگۆ کرا بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانەکان و دابەشکردنی کاری فەرمانبەران بەگوێرەی پێویستی بەڕێوەبەرایەتی و پسپۆڕی و لێهاتوویی فەرمانبەران.