هەواڵ و چالاکی
...

سەردانیکردنی بەردەوامی دۆستانی کتێب و کتێبخانە

خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەرێزان عەبو مرادی سەرۆکی کۆمەڵەی بیستون له یۆتۆبوری لەوڵاتی سوید و بەرپرسی کارگێڕی کۆمەڵەی هونەره جوانەکان لە یۆتۆبوری و ئەندامی شارەوانی یۆتۆبۆری و ژمارەیەک هاوڕێیان. لەدیدارێکدا بەڕێوەبەری کتێبخانە پوختەیەکی لەبارەی مێژوو و پێکهاتەی کتێبخانە و خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بۆ خوێنەران و لێکۆڵەران بۆ وەفدی میوان باسکرد، دواتریش گەڕانێکی مەیدانیان بۆ بەشە گرنگەکانی کتێبخانە ئەنجامدا و لەلایەن فەرمانبەرانی کتێبخانەوە بەرچاوڕوونیان لەسەر کتێب و سەرچاوەکانەوە پێدرا. لای خۆیانەوە، وەفدی میوان لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵیان بۆ لەنزیکەوە بینینی کتێب و سەرچاوە بەنرخ و دەگمەنەکانی کتێبخانە، ستایشی هەوڵ و خزمەتەکانی ستافی کتێبخانەیان کردو ئامادەی خۆیان بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەپێناو زیاتر گەشەکردن و پێشخستنی کتێبخانە نیشاندا.