هەواڵ و چالاکی
...

کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی بەشداری لە یەکەمین سیمپۆزیەمی زانستی تایبەت بە دەستنوسەکان دەکات

یەکەمین سیمپۆزیۆمی زانستی بەناونیشانی (دور المرکز فی صیانة و حفظ التراث المخطوط فی المنطقة) لەلایەن (سەنتەری الفضل بۆ چاککردنەوە و پاراستنی تراثی دەستنوس و ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەکان ) بەسپۆنسەری سکرتارییەتی گشتی عەتەبەی عەباسی و لە رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٥/١/٢٠٢٤) لە شاری کەربەلا بەڕێوەچوو. لە سیمپۆزیۆمەکەدا ژمارەیەک سەنتەر و دەزگاکانی تایبەت بە دەستنوسەکان لە تەواوی عێراق ئامادەی بوون و بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی مەرکەزی بەفەرمی بانگهێشت کرابوو. سەرەتا باس لە گرنگی و بەهای دەستنوس و سەنتەرەکانی پاراستنی دەستنوسەکان کرا و پاشان توێژینەوەیەک لەسەر شێواز و هەنگاو و قۆناغەکانی پاراستنی دەستنوسەکان لەلایەن توێژەر ( لەیس عەلی حسین) بەڕێوەبەری سەنتەری الفضل بۆ چاککردنەوە و پاراستنی تراثی دەستنوس و ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەکان خرایەڕوو، دواتر تاوتوێی دوایین پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکانی پاراستن و چاککردنەوەی دەستنوسەکان کرا لەمەشدا بەرێوەبەر و ستافی کتێبخانە بەشداریەکی کارا و کاریگەریان هەبوو لەگفتوگۆکاندا . هەر لە درێژەی سەردانەکەدا، بەڕێوەبەر و ستافی کتێبخانە سەردانی سەنتەری الفضل بۆ چاککردنەوە و پاراستنی تراثی دەستنوس و ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەکانیان کرد و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕاوبۆچون یان لەگەڵ ستافەکەیدا کرد. لەوێستگەیەکی تردا، بەڕێوەبەر و ستافی کتیبخانە سەردانی بنکەی عەتەبە الحسینییە یان کرد کە سەنتەرێکی تایبەتە بە پاراستن و چاککردنەوەی دەستنوسەکان لە شاری کەربەلا . لە گەڕانەوەیاندا سەردانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی المستنصریە یان لە شاری بەغداد کرد بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوان کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی و کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی المستنصریە