خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەرێز مامۆستا عەزیز سیاسەتمەدار و تێکۆشەر و دۆستی کتێب و کتێبخانە. لەدیدارێکدا بەڕێوەبەری کتێبخانە پوختەیەکی لەبارەی مێژوو و پێکهاتەی کتێبخانە و خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بۆ خوێنەران و لێکۆڵەران باسکرد، کە بۆتە مەڵبەندێکی زانستی و مێژووی و فەرهەنگی و گەشتیاری لە شاردا، دواتریش گەڕانێکی مەیدانیان بۆ بەشە گرنگەکانی کتێبخانە ئەنجامدا و لەلایەن فەرمانبەرانی کتێبخانەوە بەرچاوڕوونی لەسەر کتێب و سەرچاوەکان پێدرا. لای خۆیەوە، مامۆستا عەزیز لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دووبارە لەنزیکەوە بینینی کتێب و سەرچاوە بەنرخ و دەگمەنەکانی کتێبخانەی ئەوقاف، ستایشی هەوڵ و خزمەتەکانی ستافی کتێبخانەی کردو ئامادەی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەپێناو زیاتر گەشەکردن و پێشخستنی کتێبخانە نیشاندا، لەگەڵ خستنەڕووی چەندین پێشنیاز و بیرۆکەی جیاجیا لەوبارەیەوە.