بەئاگاداری و چاودێری خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی خولێکی نوێی فێرکاری و راهێنان بۆ بەدیجتاڵکردنی کارەکانی کتێبخانە کرایەوە. لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی کتێبخانەو بەتایبەت ھەوڵەکان بۆ بەدیجتاڵکردنی دۆکیۆمێنت و نوسراو و ناوەرۆکی بابەتەکانی کتێبخانە، خولێک بۆ ڕاھێنانی ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونیان بەسیستمی ئۆنلاینی و کارکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی کرایەوە. 🔹هێمن کەمال سەرپەرشتیار و راهێنەری خولەکە، لەمیانەی پێشکەشکردنی وانەیەکیدا تیشکی خستەسەر تایبەتمەندییەکانی سیستمەکە و گرنگی کارکردن بەسیستمی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی دا بۆ بەشداربووان روونکردەوە. لە بەشێکی دیکەدا، راهێنەری خولەکە، کارمەندانی ئاشناکرد بە وردەکارییەکانی سیستمەکە و پێکهاتە و چۆنیەتی بەکارهێنان و کارکردن تێیدا لەرێگەی ویزەرەکانیانەوە بە گوێرەی هۆبە و جۆری ئەرک و بەرپرسیارێتیان لەکتێبخانەدا. 🔹لەمیانەی رۆژانی خولەکەدا، بەڕێوەبەری کتێبخانە خولەکەی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و راهێنەری خولەکە کرد و هانی بەشداربوانیدا بۆ فێربوون و رۆڵیانی بەگرنگ ناوبرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە. 🔹کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی ئامادەکاری ئەکات بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی فەرهەنگی کتێبخانە و دەستنوسەکان و گۆڤارو ڕۆژنامەکان لە داتابەیسێکی ئۆنلاین بۆئەوەی سەرچاوەکانی کتێبخانە بەردەستبێت بۆ خوێنەران و توێژەران لە هەمو کاتێک و هەمو شوێنێک بەئاسانترین ڕێگا و کەمترین کات دەستیان بە سەرچاوەکان بگات. دوای رۆژانی خولەکەش بەشێوەی گروپ وەڵامی پرسیارەکانیان دەدرێتەوە و چارەسەری کێشەکانی بەشداربوان لەکاتی کارکردن لە سیستمەکەدا دەکرێت.