خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانە بەهاوڕێیەتی وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی مەرکەزی سەردانی مامۆستا عەباس بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی سلێمانی کرد. لەو دیدارەدا، چەپکەگوڵ و پیرۆزباییان پێشکەشکرد بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیدا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. دواتریش، باس لەکاروباری هەردوو بەڕێوەبەرایەتی و هەماهەنگی و کارو پێکەوەی کرا.