وەفدی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە لەمیانەی یەکەم رۆژی سەردانەکەیاندا بەشداریان لە چەند چالاکییەکی ئەدەبی و روناکبیردا و دیداریان لەگەڵ چەندین کەسایەتی ئەنجامدا کرد. وەفدەکە لەلایەن جێگرى پارێزگارى نەجەفەوە پێشوازیکران، پاشان ئامادەى کۆڕێکی شیعری بوون و لەرێورەسمێکدا خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا. پاشان، سەردانی پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبیان لە نەجەفی پیرۆز کرد. دواتر وەفدی کتێبخانە سەردانی شەقامی موتەنەبی کرد لەشارى بەغدا و لەکتێب و گۆڤارە عێراقییەکانی ڕووانی.