وەك نەریتێك بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی لەپای ئەو خزمەتە زۆرو ماندووبوونەی چەند ساڵەیان رێز لەفەرمانبەرە خانەنشین بووەكانی دەگرێت. ئەمڕۆ، خاتوو کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەلێپرسراوی هۆبەکان و فەرمانبەران کتێبخانە، لەڕێورەسمێکدا چەپکەگوڵ و خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە فەرمانبەری بە ئەمەک و دڵسۆزی کتێبخانە(عوسمان مەحمود حمەفتاح) كە ماوەی ٢٥ ساڵە خزمەتی کتێبخانە دەكات. لەوتەیەكیدا بەڕێوەبەری کتێبخانە بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانەوە سوپاسی ئەو خزمەت زۆرەی فەرمانبەری خانەنشین بووی كرد و هیوای تەمەن درێژی و لەشساغی بۆ خواست.