بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کتێبخانەى ئەوقافی پارێزگاى سلێمانی لەگەڵ دەزگا و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار لەئێران، ئەمڕۆ وەفدێک کەپێکهاتبوون لەنوێنەرى مامۆستایانی زانکۆکانی کۆمارى ئیسلامی ئێران و حەسەن پور بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری لەکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەشارى سلێمانی، سەردانی بەرێوەبەرایەتیان کرد و لەلایەن کەوسەر محەمەد بەرێوەبەری کتێبخانەى ئەوقافی سلێمانیەوە پێشوازیکران. لەو سەردانەدا وەفدی میوان ئاشناکران بە پوختەیەک لەبارەی تایبەتمەندییەکانی کتێبخانە و سەرچاوە و کتێبە پڕ بەها و بەنرخە دێرینەکان کەکتێبخانەکەى کردۆتە گەنجینەیەکی گرنگ بۆ سلێمانی. وەفدی نوێنەرانی مامۆستایانی زانکۆکانى ئێران رێزلێنانی خۆیان بەخشیە خاتوو کەوسەر محەمەد لەپاى هەوڵەکانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمیەکانی ئەو وڵاتە کەگرنگی دەدەنە پاراستنی کلتور و فەرهەنگ و رۆشنبیری و مێژووى مرۆڤایەتی.