خاتوو کەوسەر محەمەد بەرێوەبەری کتێبخانە هاوڕێ لەگەڵ عوسمان ئیسماعیل لێپرسراوی هۆبەی دەستنووسەکان پێشوازیکرد لە بەرێزان بەدران حەبیب جێگری سەرۆکی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و فاتیح ڕێبەر بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتیەکان لە ناوەندەک و لاژە تەها کارمەندی بەشی پڕۆژە هونەرییەکانی ناوەندەکە. لەدیدارێکدا گفتوگۆی ورد لەبارەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی و پلان و هەوڵەکان بۆ بەرەپێشبردنی و خزمەتی زیاتری کتێبخانە کرا، هاوکات دوای گەشتێکی مەیدانی بۆ بەش و هۆبەکانی کتێبخانە و بیروڕائاڵوگۆڕکردن لەسەر پرۆژە و کارەکان، باس لەگرنگی هەماهەنگی و پەرەپێدانی کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا کرا.