هەواڵ و چالاکی
...

ئەنجومەنی رۆشنبیری کەسنەزانی سەردانی کتێبخانە دەکات

کەوسەر محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی پێشوازیکرد لە خاتوو هودا محەمەد مەهدی سەرپەرشتیاری لیژنەی ناوەندی ژنان لەئەنجومەنی رۆشنبیری کەسنەزانی و خاتوو نور هودا ئەندامی لیژنەکە، کەبەمەبەستی پێشکەشکردنی رۆژژمێری محەمەدی وەک دیاری سەماحەتی سەید شێخ شەمسەدین محەمەد نەهرۆ کەسنەزانی سەردانیان کردبوو. خاتوو کەوسەر سوپاسی وەفدی میوانی کرد بۆ سەردانەکەیان و ئەو دیارییە بەنرخە. هەردولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پەیوەندی هاوبەش و کاری پێکەوەیی لەپێناو خزمەتی کۆمەڵگەو شاری سلێمانی لەرووی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەوە.